کرێکارانی “شیرەکەتی کەیسونی” جاسک لە ئۆستانی هۆرمۆزگان، لە 19ی مانگی ڕەشەممەوە لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و لە مانگرتن دان.
کرێکارانی شیرکەتی کەیسون بە هۆکاری نەدرانی حەقدەستی سێ مانگ و پێنه‌دەرانی جێژنانەی سەری ساڵ، بۆ ماوەی 6 ڕۆژە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و لە دەورووبەری شوێنی کارەکەیان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه. داواکاری کرێکارانی مانگرتوو بریتییە لە: ڕوون بوونەوەی گرێبەستەکانیان بە پێی یاسای کار، بابەتی مەرەخەسی و هەروەها پێڕاگەیشتن بە حەقدەستە دواخراوه‌كانه. شایانی باسه هه‌تا ئێستا نه‌ته‌نیا به‌رپرسان خواسته‌كانی كرێكارانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یان له ناڕازیانیش كردووه.