کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی مانگرتنی مەسعوود فەرهیختە و زەرتۆشت ئەحمەدی ڕاغب و مەترسی لە سەر تەندروستییان

بەردەوامی مانگرتنی مەسعوود فەرهیختە و زەرتۆشت ئەحمەدی ڕاغب و مەترسی

بە پێی زانیارییەکان، “مەسعوود فەرهیختە” و “زەرتۆشت ئەحمەدی ڕاغب” ماوەی ٨مین رۆژ لە مانگرتنەکەیان تێپەراند.

ئەو دوو چالاکە مەدەنیە، زیاتر لە ١ حەفتەیە کە دژ بە لەسێدارەدانی ڵاوان و گەنجانی تەمەن خوار و سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەریاندا، مانگرتنەکەیان دەستپێکردووە. هەروەها ئەو هاووڵاتییانە سەبارەت بە نەبوونی دادوەری نادادپەروەرانە لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامیدا، ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە. شایانی باسە کە سەندیکای سنفی مۆعەلیمان، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە دۆخی ناجێگری تەندروستی مەسعوود فەرهیختە بە هۆی مانگرتنەکەوە کردووە و بە پێی ئەو بەیاننامە، مەترسی جددی لەسەر تەندروستی ناوبراو هەیە.