لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند سەد کەس لە دانیشتوانی شارەکانی کوردستان و ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٨٥٧ شارومەند لە شارە جیاوازەکان بە تۆمەتی “پەیوەندی لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتاتنی دژبەری کۆماری ئیسلامی“، کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە ناوەندە هەستیارەکانی ڕژیم“، “ناردنی وێنەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم بۆ میدیاکانی دەروەی وڵات” و هەروەها “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات“، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کراون. شایانی باسە کە هەروەها وێدئۆی دانپێدانانی زۆرەملێی کۆمەڵێکی زۆر لە دەستبەسەرکراوان لە میدیاکانی سەر بە ڕژیمەوە بڵاو بوونەتەوە کە بە تەواوی بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
