کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە ئێران

بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە ئێران 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە ئێران،پێنج

ژن لە شارەکانی قوچان، قەزوین، کازروون، ئاران و بیدگوڵ و شیروان دەستبەسەرکراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو پێنج شارومەندە بە ناوەکانیفەرزانە ڕەمەزانی، مەستانە مورادخانی، مەریەم دریس، فاتمە چەلوویی و زەهرا فەڕوخی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بوون بە ئامانجی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و تا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.