کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەردەوامی دەستبەسەرکردنی چوار موعەلیمی خەڵکی سنە

بەردەوامی دەستبەسەرکردنی چوار موعەلیمی خەڵکی سنە 2

چوار موعەلیمی خەڵکی سنە بە ناوەکانیمحەممەد ڕەزا مورادی، سەلاح حاجی میرزایی، غیاس نیعمەتی و بێهزاد قەوامی” کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، چارەنووسیان نادیارە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکانیانی لێ کەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو چوار موعەلیمە هێشتا لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون. جیگای ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە موعەلیمان و هەروەها ئەندامانی بنەماڵەی ئەو موعەلیمانە، لە بەردەم دادگای ئینقلابی شاری سنە کۆبوونەتەوە و خوازیاری ئازادیی بێ مەرجی ئەو چوار بەندکراوە بوون.