کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی مەریوان و سەقز

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی مەریوان و سەقز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە “ئارکان ئەحمەدی” هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ئەمساڵ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و  منداڵەکەی کە تەمەنی ١٣ ساڵە و هاوسەرەکەی لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێ کراوە. هەروەها “ئارمان خالق پەنا” خەڵکی شاری سەقز، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیمەوە پاش تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار و دەستبەسەرکراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢١١ ڕۆژ، هێشتا چارەنووسی دیار نییە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.