بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکرانیان ڕوون نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “حەیدەر قادریان” تەمەن ٤٥ ساڵ و ” بەیان ساڵحیان” تەمەن ٤٣ ساڵ و پزیشکی پسپۆڕ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
