بەپێی دوایین زانیارییەکان، سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی “شاینی” سەر بە شارستانی کامیاران، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، “ئیسماعیل خاتری” دانیشتووی شاری پاوە و خەڵکی گوندی شایەنی کامیاران، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. هەروەها ڕێکەوتی ٣ی هەمان مانگ، “فوئاد شادی” و چەندین ڕۆژ پاشان لە ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژ “جەماڵ ڕوستەمی“، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو سێ هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
