کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ڕەزا ڕەجەبی

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ڕەزا ڕەجەبی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە سەرەتای مانگی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناویڕەزا ڕەجەبیلەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە لە شاریسەقزدەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر کراوە و لە مافی چاوپێکەوتن، پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە و هۆکاری دەستبەسەرکرانەکەی هێشتا ڕوون نەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە بێبەشکردنی دەستبەسەرکراوان لە مافە سەرەتاییەکانیان و گواستنەوەیان بۆ شوێنی نادیار، یەکێک لە شێوازە باوەکانی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی هاووڵاتیانە.