یەپێی دوایین زانیارییەکان، چوار هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی ورمێ، ئیلام، شنۆ و مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانی “سۆران سۆهرابی، فارۆق نیک سرشت، حەمید چەپاتی و ساسان چەمەن ئارا”، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانیان و هەروەها شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
