کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی ورمێ و پیرانشار

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و ورمێ، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانییوسف کەلونەک زادە و مانی عەبدوڵڵازادە، ڕۆژی شەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کران. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.