بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامیاران سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا نەک تەنیا هۆکاری دەستبەسەرکرانی ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵکوو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئەنوەر قوربانی” ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە سەرتای دەستبەسەرکرانی لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزە ئەمنیەکاندایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
