کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی تەوفێق ئاخەوان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی تەوفێق ئاخەوان 1 300x168 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 9 ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی تەوفێق ئاخەوان، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو رێککەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.