بە پێی ڕاپۆرتەکان، “شیرزاد پایانیانی” هاووڵاتی تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد سەرەرای تێپەربوونی 5 رۆژ دەستبەسەرکرانی هێشتا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو رێککەوتی 12ی گەلاوێژ بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر مالەکەی بە بێ بەڵگەی قەزایی و هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و سەرەرای تێپەربوونی 5 رۆژ بەسەر دەستبەسەرکران و بەدواداچوونەوەی بنەمالەکەی لە ناوەندە قەزاییەکان، هیچ وڵامێکیان سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و تۆمەتی ئەو کەسە وەرنەگرتووە.
