کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی چالاکێکی ئازەربایجانی

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی چالاکێکی تورکی خەڵکی

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “میلاد بالسینی” چالاکێکی خەڵکی ئازەربایجان، سەرەڕای تێپەربوونی نزیک لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا هێشتا چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنەکەی نادیارە.

ئەو هاووڵاتییە ڕێککەوتی 28ی گەلاوێژ، پاش بانگهێشت کردنی بۆ لقی 15ی دادگای تەورێز و ئامادەبوونی، دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو. ناوبراو لە لایەن ئەو دادگاوەوە رووبەرووی تۆمەتەکان وەک تەبلێغ دژ بە ڕژیم، هاوکاری لەگەڵ وڵاتە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی و هەناردنی زانیاری بۆ ئەو وڵاتانە بووەتەوە و بە مەبەستی بەڕگری لەخۆی لەو شوێنە ئامادە بووە کە دەستبەجێ دەستبەسەریان کرابوو.  شایانی باسە کە هەروەها بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییەش ئەم بابەتەیان پشتڕاست کردووە و جەختییان لەسەر ئەوە کردووە کە سەرەڕای تێپەربوونی  دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو کەسە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی قەزاییەکەی لەبەردەستدا نیە.