بە پێی ڕاپۆرتەکان، “نیما ڕەسول زادە” خەڵکی میاندوئاو، سەرەڕای تێپەربوونی ٥٧ رۆژ دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ئەو هاووڵاتییە رێککەوتی ٥ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە، ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ کرا. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواداچوونەوەی بنەمالەکەی و تێپەربوونی ٥٧ رۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نیە.
