بە پێی ڕاپۆرتەکان، مۆعەلیمێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناو “میلاد خۆرشیدی” زیاتر لە 1 مانگە دەستبەسەر کراوە، بەڵام هێشتا چارەنووسی نادیارە.
ئەو هاووڵاتییە مانگی ڕابردوو بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا. شایانی باسە کە سەرەرای تێپەربوونی 1 مانگ دەستبەسەرکرانی و بەدواداچوونەوەی بنەمالەکەی، تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران، دۆخی تەندروستی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.
