بە پێی دوایین زانیارییەکان، سەرەرای تێپەربوونی چەندین دەستبەسەرکرانی 4 هاووڵاتی، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
فاتمە جامی ژینگە پارێز و دانیشتووی گۆرگان، سەرەرای تێپەربوونی زیاتر لە 53 رۆژ دەستبەسەرکرانی هێشتا کۆبوونەوەی دادگایی لە سەر تۆمەتەکانی ناوبراو بەرێوە نەچووە. هاوکات مەعسوومە ئاژینی هاووڵاتی دانیشتووی شاری تاران سەرەرای تێپەربوونی زیاتر لە 140 روژ لە زیندنی ناوەندی گۆرگان، هێشتا چارەنوووسی نادیارە. هەروها دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی دانیال محەممەدی خەڵکی شاری سنە و ئەیوب حەمزە خەڵکی پیرانشار، سەرەرای تێپەربوونی چەندین رۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیاندا چارەنووسیان نادیارە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.
