بە پێی ڕاپۆرتەکان، “نیما ئەحمەدی” هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەربوونی ٣ حەفتە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
ئەو هاووڵاتییە ٣ حەفتە لەمەوبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە مەیدانی ئیقبالی شارە سنە بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەو پەڕی توندوتێژییەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا و سەرەڕای بەدواداچوونەوەی بنەمالەی ناوبراو لە بنکە ئەمنییەکان، تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.
