بەپێی دوایین هەواڵەکان، دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری کامیاران کە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانیان تێپەڕدەبێت، لە ژێر ئەشکەنجەی توندی هێزەکانی ڕژیمدان.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانی” ڕێکەوتی 16ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراون. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراوان بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزە ئەمنیەکاندا بوون و ئەمەش زیانێکی زۆری دەروونی و جەستەیی پێیان گەیاندووە.
