کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دانوستانە ناڕاستەخۆکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە ژێر سێبەری شەڕدا

بەردەوامی دانوستانە ناڕاستەخۆکانی کۆماری ئیسلامیو ئەمریکا لە ژێر

ڕۆژی ڕابردوو،دۆناڵد ترامپسەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی بە زۆربەی مەرجەکانیان ڕازی بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەو لایەنەی کە لەگەڵی دانوستان دەکات،محەممەد باقری قالیبافسەرۆکی پارلەمانی کۆماری ئیسلامی لەخۆ دەگرێت و ئەگەر بە بەڵێنەکانیان پابەند نەبن، هێرشەکان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە درێژەی پێ دەدرێت. هەروەها ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ ڕژیمێکی نوێ ڕووبەڕوویە و داوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە کە بە تەواوی واز لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بهێنێت و ئەو بڕە ئۆرانیۆمە پیتندراوە ڕادەستی ئەمریکا بکات.