ڕۆژی یەکشەممە 12ی مانگی گوڵان ژومارێکی بەرچاو لە چاڵاکانی کرێکاری و بەرگریکارانی مافە کۆمەڵایەتییەکان لە ناڕەزایەتی بە درێژەی دەسبەسەرکرانی ئیسماعیل عەبدی و سەرجەم کرێکارانی بەندکراو لە بەرامبەر زیندانی کەرەج کۆبوونەوە.
چالاکان و هەڵسوڕاوانی کرێکاری و مافە کۆمەڵایەتییەکان سەرەتا لە هەوڵی کۆبوونەوە لە بەرامبەر مەجلیسی ڕژیم دابوون، بەڵام بە میلیتاریزە کردەنی سەرجەم شەقامەکانی دەوروبەری، شوێنی کۆبوونەوەکە بۆ بهر دهرگای زیندانی کەرەج ڕاگوێسترا. هەڵسووڕاوان و چالاکانی بوارە کرێکاری و کۆمەڵایەتییەکان، بە بەدەستەوە گرتنی وێنەی ئیسماعیل عەبدی و شاپور ئیحسانی ڕاد، خوازیاری ئازادی ئەوان و سەرجەم کرێکاران و موعەلیمانی بەندکراو بوون.