بە پێی دوایین زانیارییەکان، ٣٢ کرێکاری پترۆشیمی ماهشەهر بۆ ماوەی چەندین مانگە کە بێکارن و داهاتووی شۆغلیان دیار نیە.
بە وتەی ئەو کرێکارانە، لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کارەکانیان ڕاوەستا و پاشان ١ مانگ چوونەوە سەر ئەرکەکانیان بەڵام دیسان بە هۆی دەستپێکردنەوی شەڕ، بێکار بوونەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو کرێکارانە لە ماوەی بێکارییاندا نەیانتوانیوە شۆغلی نوێ بدۆزنەوە و لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی بنەماڵەکانیان نەماوە.
