بە پێی زانیارییەکان، ڵاوانی خوازیاری کار لە ناوچەکانی موران و عەمیشییە سەرەڕای چەندین جار کۆبوونەوە و دەربڕینی داخوازییەکەیان، هێشتا داخوازییەکان وەدینەهاتووە.
ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، چەندین جار بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای شیرکەتی “نەیشەکەر دەعبەل خەزایی“ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە بەڵام هێشتا هیچ لە لایەن بەرپرسانەوە هیچ وڵامێک پێیان نەدراوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو شیرکەتە ڕایگەیاندووە کە لە توانای وەرگرتنی هێزی نوێ نیە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی بێ هیوایی ڵاوانی خوازیاری کار و لە بەرامبەردا، ڵاوەکان وتوویانە کە چاوەڕوانی روونکردنەوەی بەرپرسان سەبارەت بە چوونیەتی وەرگرتنی هێز یان هۆکاری وەرنەگرتنیانن و هەروەها چارەسەر کردنی کێشەی نەبوونی شۆغلیان بوون.
