کۆمەڵێک لە کرێکارانی بیکار کراوی پیترۆشیمی ئیلام ڕۆژی سێشەممە 3ی مانگی خاکەلێوە بۆ سێیەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرامبەر بینای ئوستانداری ئیلام گردبوونەوەیان ئەنجام دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کرێکارانی دەرکراو، هەر کامیان زیاد لە 7 ساڵ پێشینەی کارییان هەیەو لە کاتێک دا لە کار وەلایان ناون کە هێشتا، حەقدەستە دواکەوتووەکانیشیان پێندراوە. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری گەرانەوە بۆ سەر کارەکانیان و پێدرانی حەقدەستە وەدواکەوتووەکانیانن.
