کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان

بەردەوامیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان

لە مانگی سێپتامبری ئەمساڵدا، دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان هاوکات بووە لەگەڵ بەرزکردنەوەی بەرچاوی ڕێژەی گوشاری ئەمنی و قەزایی بۆ سەر هاووڵاتییان.

لەو ماوەیەدا، ٧٢ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بە بیانووی بەشداری لە چاڵاکیی مەدەنی، ڕاگەیاندنی و سیاسی دەستبەسەر کراون. هەروەها بۆ ١٠ دەستبەسەرکراو حوکمی زیندان بە کۆی ٤٣ ساڵ دەرچووە و دوو هاووڵاتیی دیکە لەسێدارە دراون، کە بەم شێوەیە ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لە کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە، دەگاتە ٦٤ کەس. لە هەمان ماوەدا دوو ژن لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکانیانەوە کوژراون و پێنج ژنی دیکە بە شێوەیەکی گومانلێکراو گیانیان لەدەست داوە و هەشت ژنی دیکەش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. پێویسته بگوترێ که لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لە ١٧ شاری کوردستاندا، هاووڵاتییان لە پیشە جیاوازەکان مانیان گرت و دووکانەکانیان داخست. بەپێی دوایین زانیارییەکان، پاش ئەم مانگرتنە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕێژەی گوشار و هەڕەشەیان لەسەر بازاڕییان زیاد کردووە و بە داخستنی دووکان و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کار، هەوڵیان داوه تۆڵە لە خەڵک بکەنەوە.