کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامیی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر شارەکانی عەرەبستانی سعوودی

بەردەوامی هێرشەکانی حووسییەکان بۆسەر شارەکانی عەرەبستانی سعوودی

ڕۆژی ڕابردوو، حوسییەکانی یەمەن بە سێ مووشەکی بالیستیک هێرشیان کردە سەر عەرەبستان، بەڵام لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئەو وڵاتەوە مووشەکەکان تێکشکێندران.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، هێرشەکان بۆ سەر پارێزگای «خەمیس مەشیت» لە باشووری عەرەبستان ئەنجام دراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە. شایانی باسە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، حوسییەکان چەندین جار پێگە سەربازی و پیشەییەکانی سعوودییان لە چەند شاری جیاواز بە ئامانج گرتووە.