سەلەفییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە شاری سەلاسی باوەجانی، ڕۆژی ههینی ٢٥ی مانگی بهفرانبار، بۆ جارێکی دیکە هێرشیان کردووەتە سەر لاوانی ئەم شارە و چەند کەسیان بریندار کرد.
بەپێی زانیارییەکان، شهوی ههینی سەلەفییەکان هێرشیان کردووهته سەر لاوەکانی سەلاسی باوەجانی و چەند کەسیان بریندار کردووه کە یەکێک لەو لاوانە بە ناوی “مەهیار غەفووری” بەهۆی قورسی برینەکەیەوە لە کۆما دایە. شایانی باسە کە لەو چەند ساڵەی دواییدا، ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە گرووپێك لە سەلەفییە بەناو جیهادییەکان دژ بە خەڵکی کوردستان کەڵک وەردەگرن و لە ڕێگای ئەو پیلانەوە هەوڵ دەدرێ ئاژاوە بخرێتە نێو کۆمەڵگەی کوردەواری. ڕژیم نهك ههر بهریان پێ ناگرێ، بهڵكوو هاندهریشیانه.