کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامیی دەستبسەركران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری کرماشان

بەردەوامیی دەستبسەركران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كرماشان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی حه‌فته‌یه‌ك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و شارومه‌نده‌ به‌ ناویشه‌هاب نادریته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ده‌ڕه‌درێژ، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دوادچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و له‌ مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.