چالاکى مەدەنى “زەردەشت ئەحمەدى ڕاغب” پاش ١٧ ساڵ ئەزموونى کاریی وەک ئاگرکوژێنەوە، بە هۆى چالاکى مەدەنى و ڕەخنەگرتن لە کارەکەى دەرکرا.
ناوبراو دوێنێ چوارشەممە ٧ی مانگی ڕهزبهر، دژى بەردەوام بێکارکردنى و چارەنووسى خۆى و بنەماڵەکەى، بەرامبەر باڵەخانەى “فردەوسیەى شەهریار” دەستى بە مانگرتن کردەوە. شایانی باسه ئەم ئاگرکوژێنەوە بههۆی ڕەخنەگرتن لە مەحکووم کردنى زیندانیانى سیاسی و خوازیارى ئازادی ئهو زیندانییانه سزا دراوه!