بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماڵپەڕی «نێتبلاکس» کە بارودۆخی ئینتەرنێت لە جیهاندا چاودێری دەکات ڕایگەیاندووە کە پاش هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، پچڕانی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران هێشتا بەردەوامە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاستی پەیوەندی بە ئینتەرنێت لە ناوخۆی وڵاتدا تەنها نزیکەی یەک لە سەدی ئاستی ئاساییە و زۆربەی بەکارهێنەران ناتوانن بە ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی پەیوەندبن. نێتبلاکس هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم سنووردارکردنە بەردەوامە کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر گەیاندنی زانیاری و پەیوەندیی هاووڵاتیان هەبووە. سەرچاوەکان دەڵێن هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ململانییەکان، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی سنووردارکردنی زۆرتری لەسەر هێڵەکانی پەیوەندی جێبەجێ کردووە.
