کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردوەوامی مانگرتنی کرێکارانی پترۆشیمی ڕازی

بەردوەوامی مانگرتنی کرێکارانی پترۆشیمی ڕازی 3

ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی گەلاوێژ، کرێکارانی پترۆشیمی ڕازی لەنگەرگەی ماهشەهر بۆ یازدەهەمین ڕۆژی بەردەوام مانیان گرت.

بەشداربووانی ئەو مانگرتنە ئاماژەیان بەوە کرد کە لە ماوەی ۲۲ ساڵی ڕابردوو هەموو ساڵێک دژ بە جیاکاری لە بواری حەقدەست، دابین نەکردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئەمنیەتی پیشەیی، کەمکردنەوەی بڕێک لە حەقدەستەکانیان وەکوو باج، پێنەدانی مەزایا و هەروەها بایەخ نەدان بە داخوازییەکانیان، مانیان گرتووە. بەڵام لە لایەن بەرپرسان و ڕژیمەوە بایەخ بە داخوازییەکانیان نەدراوە و تەنانەت هەڕەشەی دەرکردنیان لێ کراوە. لە بەردەوامی مانگرتنەکەدا ناڕازیان ئاماژەیان بەوە کرد کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکان و بەڵێنەکانی بەرپرسان بەردەوام ئەبن لە مانگرتن و دەربڕینی ناڕەزایەتی.