ڕۆژی ڕابردوو ڕژیمی كۆمار ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی“ژن، ژیان، ئازادی“، ئاوی به‌ندئاوی چراغ وه‌یسی سه‌قزی به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بەردایەوە كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕۆژانی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له دووبارە ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك له شاره‌كانی كوردستان و به تایبه‌تی له شاری سه‌قز، ئاوی به‌ندئاوی چراغ وه‌یسی به‌ردایەوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له مانگەکانی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كێشه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرد و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له خه‌ڵكی ناڕازیشی به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.