ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی به‌فرانبار، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبۆنه‌وه‌ی نرخی دۆلار و هه‌ڵاوسان له ئێران، بازاڕیان، دوكانداران، كاسبكاران و خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی تاران و هه‌مه‌دان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان،
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، ناڕازیان به داخستنی دوكانه‌كانیان و كۆبوونه‌وه له گه‌ڕه‌كه‌گانی بازاڕی زێر، لاله‌زار، ناسر خوسره‌و، جۆمهوری، سه‌عدی، مه‌وله‌وی، شوش و سپه‌هسالاری شاری تاران و چه‌ندین گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی شاری هه‌مه‌دان، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و سزادانی ده‌سه‌ڵاتداران بوون. شایانی باسه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به‌ڵكوو به هۆی مقاومه‌تی ناڕازیان، ناچار به پاشه‌كه‌شه بوون.
