رۆژی سێشەممە 15ی مانگی پووشپەڕ، فڕۆکەیەکی جۆری “ئانتۆنۆف” لە رۆژهەڵاتی رووسیە کەوتە خوارێ و بە هۆیەوە هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا.
ئەم فڕۆکەیە 28 کەسی تێدا بووە کە سەرجەمیان گیانیان لە دەست داوە. پێشتر راگەیندرابوو کە ئەم فڕۆکەیە بە هۆی هەوای تەم و مژاوی و نەبینرانی رادار، تووشی سەرلێشێواوی هاوتووە و لە پێنج کیلۆمیتری فرۆکەخانە بەربووەتەوە.