کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

بەربوونەوەی فرۆکەیەکی ئاوپاشی رووسییە لە تورکییە

سقوط مرگبار هواپیمای آب‌پاش روسیه در ترکیه1

کاربەدەستانی رووسییە رایانگەیاند، فرۆکەی “بێ ریف بی ئی 200” لە ئوستانی ئادانای تورکییە کەوتووەتە خوارێ و هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست داوە.

8 کەس لە ناو فڕۆکەکە دا بوون کە پێنجیان رووسی و سێ کەسیشیان خەڵکی تورکییە بوون. لە دوو حەفتەی رابردووە زیاد لە 300 جار جەنگەڵەکانی توورکییە تووشی ئاگرتێبەر بوون هاتوون  و لانیکەم سێ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و هەزاران کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە. لە هەواڵێکی دیکەش دا هاتووە کە بە هۆی خزانی زەوی و لافاوی بەتەوژمەوە رۆژی شەممە 14ی مانگی ئاگۆست زیاد لە 44 کەس لەو وڵاتە گیانیان لە دەست داوە