کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بەبۆنەی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی مامۆستا

55776d86 96a8 45d5 97d3 e0fe8dd6

ئەمڕۆشەممە پێنجی ئۆكتۆبربە رامبەربە ١٤ی ڕەزبەر، ڕۆژی جیهانی مامۆستایە. ئەم ڕۆژە، ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوی زانستیفەرهەنگی و پەروەردەیی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) و ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کار (ILO)وە وەک ڕۆژی جیهانی مامۆستا دیاریکرا. مەبەست لە ڕاگەیاندنی ئەم ڕۆژە، بریتییە لە  قەدرزانی و ڕێزگرتن لە مامۆستایان و لێکۆڵینەوە لە کێشەکانیان لە سەرانسەری جیهاندا“. بەپێی ئامارەکانی یونسکۆ، یەک لەسەر سێی مامۆستایانی جیهان لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرمایەداران، زانست وەک کاڵایەک دەفرۆشن و لە بەرهەمی ڕەنج و کاری مامۆستان قازانجی زۆر و زەوەند دەخەنە گیرفانی خۆیانەوە. ڕۆژی جیهانی مامۆستایان بۆ کرێکارانی وشیاریش بە واتای وەبیرهێنانەوەی ئەو بێمافیانەیە کە بەسەر سەرجەم زەحمەتکێشانی کۆمەڵگادا سەپێنراوە و هەروەها ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ئەوان لەدژی ئەو بێ مافیانە و هەروەها وەبیرهێنانەوەی دەستکەوتەکانیان و پێویستی دیفاع لە داواکارییەکانیانە. لەو ڕووەوە کە یەکەم چەخماخەی بیرکردنەوە لە قوتابخانەکاندا لێدەدرێت و گەشە دەکەن، جیهانی ئەمڕۆ، زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە مامۆستای پسپۆڕ و لێهاتوو، ئاسوودە خاتر، بێخەم و خاوەن ورەی بەرزی مرۆڤایەتی هەیە. بەڵام ئایا لە کۆمەڵگای ئێراندا بە شێوەیەکی شیاو و وەک پێویست ڕێز و کەرامەتی مامۆستا پارێزراوە؟ ئایا گرنگییەکی ئەوتۆ بە مامۆستایان، کە بەشێکن لە چینی زحمتکێشی کۆمەڵگا دراوە کە بەبێ ئەوەی نیگەرانی دابینکردنی پێداویستییە مادییەکان بن، تەرکیز بکەنە سەر پەرەپێدان بە ئاستی زانست و زانیارییەکانی خۆیان؟

واقیعییەتەکانی ژیانی ڕۆژانەی مامۆستایان ئەوە دەردەخات کە زۆربەی مامۆستایان لەبری ئەوەی بتوانن بیر لە گەشەپێدانی زانست و زانیاری خۆیان بکەنەوە، ناچارن بەدوای کاری دووەم و سێیەم دا بگەڕێنزیاتر لە سێ لەسەر چواری مامۆستایانی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و ئەوانی دیکەش بە بوونی کاری دووەم و سێیەم و بە کۆمەکی داهاتی هاوسەرەکانیان، خۆیان لە ژێر هێڵی هەژاریی ڕزگار کردووەلەپاڵ ئەم بەشە لە مامۆستایانی زەحمەتکێش، کۆمەڵێک سیخوڕ و ڕاهێنراوی ڕانتخۆری بەناو حەوزەکانی عیلمییە هەن کە بەرپرسی جێبەجێکردنی پلانە کۆنەپەرستانە و دژە فەرهەنگییەکانی ڕژیمن لە ناوەندەکانی پەروەردەدابارودۆخی بژێوی ژیانی مامۆستایانی خانەنشینکراو بە چەند قات لەوە خراپترە، مامۆستا خانەنشینەکراوەکان کە هەموو تەمەنی گەنجی و مامناوەندی خۆیان بە حەقدەستێکی زۆر کەم و تەحەمولی سەرجەم ئەو دژوارییانە، لە پێناو خزمەتکردن بە دۆزی پەروەردە و بارهێنان لەم وڵاتەدا بەسەر بردووە، لەبری ئەوەی لە تەمەنی پیریدا چێژ لە ئارامی و ئاسوودەیی وەربگرنسەرەنجام لە هەژاری و دەست تەنگیدا ژیان بەسەر دەبەن.

بەڵام کێشەکانی ژیانی ئەم توێژە بێبەشەی کۆمەڵگا تەنها لەوەدا سنوردار نابێتەوە کە لە ژیانێکی شایستە بەهرەمەند نین، بەڵکوو ناچاریش دەکرێن پەرە بە پەروەردەیەک بدەن کە بە تەواوی ئاوێتەیە لەکەڵ خوڕافات و  کۆنەپەرستییەکێک لە ڕەنج و ئازارە گەورەکانی مامۆستایانی شەریف و خەباتگێڕ، بریتییە لە نفووز و کاریگەریی ئایین لە پرسی پەروەردە و بارهێناندامامۆستایانی ئێران مەحکوومن بەوەی کە لە نزیکەوە شایەتحاڵی جێبەجێکردنی پلانە کۆنەپەرستانەکانی ڕژیم لەوانە جیاکاریی ڕەگەزی لە ناوەندە پەروەردەییەکاندا بن، ئەم دۆخەیە کە جەستەی مامۆستا ماندوو و شەکەت دەکات و ڕۆحی ئازار دەدات.

مامۆستایانی بێبەش و زەحمەتکێشی ئێران، لە زومرەی ئەو ئینسانە شەرافەتمەندانەن کە کۆمەڵێ ویست و داواکاری عادڵانەیان هەیە و شایستەی بەربڵاوترین و شێلگیرانەترین پشتیوانینکۆماری ئیسلامی لە بری پێڕاگەیشتن بە داواکارییە ڕەواکانیان، بە لەسەرکار دەرکردن و زیندانیکردن، وەڵامی داخوازییەکانیان دەداتەوەهەر ئێستا دەیان مامۆستای خەباتکار لە زیندانەکانی سەرتاسەری ئێراندا دەستبەسەر کراونبەڵام سەرەڕای هەموو ئەو فشار و سەرکوتانە، خەباتی مامۆستایان بۆ بەدەستهێنانی ویست و داواکارییە ڕەوا و عادڵانەکانیان و هەروەها لەپێناو ئازادی هاوکارەکانیاندا، هەروا بەردەوامەلە ساڵانی ڕابردوودا، بزووتنەوەی موعەلیمان و فەرهەنگیانی ئێران، لە پێناو داواکاری ئازادی مامۆستایانی زیندانی، هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی بە تایبەتکردنی پەروەردە، دامەزراندن و بە فەرمی کردنی ئەو مامۆستا گرێبەستانەی کە لە قوتابخانەکانی پێش لەسەرتایی و لە ڕێگەی شیرکەتە پەیمانکارییەکانەوە بۆ پەروەردە و بارهێنان کاردەکەن، زیادکردنی حەقدەست، پێدانی حەقدەستە وەدواکەوتووەکانیان و هەروەها ئازادی ڕێکخراو و چالاکییە سنفییەکان، لە ئاستێکی بەربڵاو و جەماوەریدا بەردەوام بووەگرتن، دەرکردن، سنووردارکردنی دامەزراندن و هتد، مامۆستایانی چاوترسێن نەکردووە و هەروا شێلگیرانە سوورن لەسەر داواکارییەکانیان

ڕۆژی جیهانی مامۆستا بە سەرجەم مامۆستایانی تێکۆشەر و زەحمەتکێش و دڵسۆز پیرۆزبایی دەڵێین و دڵنیاین کە بزووتنەوەی کرێکاریی و بزووتنەوەی مامۆستایانی ئێران لە ڕیزێکی یەکگرتوودا، شان بەشانی هەموو زەحمەتکێشان، بێبەشان و ستەمدیتووانی ئەم کۆمەڵگایە، سەرەنجام کۆتایی بە دەسەڵاتی ڕژیمی کۆنەپەرست و دژە خەڵکی کۆماری ئیسلامی دەهێنن و  مژدەی دواڕۆژێکی گەشتر بە کۆمەڵگای ئێران دەبەخشن.