دەستەی ئۆپەراسیۆنی بازرگانیی دەریایی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیدا لە لەنگەرگەی سەحار لە عومان، کەشتییەکی نەوتهەڵگر کراوەتە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێرشەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بەهۆی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی سەربازیی کۆماری ئیسلامییەوە دژ بە هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، گومانە سەرەکییەکان ڕوویان لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتەیە.
