بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەیان ناوەندی سەربازی و ئەمنیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری کوردستان بوونەتە ئامانجی هێرشەکان.
بەپێی زانیارییەکان، لە شاری مەریوان بنکەی سپای پاسداران لە گوندی چاوگ، بنکەی سپا لە کانیدینار و وێستگەی ڕاداریی پەیوەندیدار بە ئیدارەی ئیتلاعات لە لووتکەی ئیمام بە توندی کراونەتە ئامانج. هەروەها لە شاری سەقز چەند ناوەندی هێزە ئەمنییەکان و کەڵانتەری ١٢ کراونەتە ئامانج و زیانێکی زۆر بەر هێزەکانی ڕژیم کەوتووە. هاوکات لە شاری بانه ناوەندەکانی فەرمانداری، مەرزبانی و بنکەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بوونەتە ئامانج و لە ناوچوون. هەروەها لە دیواندەره و قوروەش هێرش بۆ سەر چەند بنکەی سپای پاسداران و بسیج تۆمار کراوە و هێشتا هێرشەکان بەردەوامە.
