چەند ڕۆژ لەمهوبهر خامهنەیی لەنێو خوێنکارانی حیزبۆڵایی، لە حاڵێکدا کە بەڕواڵەت ئاماژەی بە مهسائیلی فەرهەنگی کۆمەڵگا دەکرد، فهرمانی حهڕهكهتی سهرهڕۆیانهی هێزەکانی ژێر فەرمانی خۆی، بەسیجی و لیباس شەخسییەکان لەدژی ئەوەی کە بۆنێکی لە شارستانیەت و پێشکەوتن خوازی پێوەبێت، دەرکرد و وتی: “دەزگا ناوەندییەکانی فکر و سیاسەت تووشی كێشه بوون، تووشی کەمکاری بوون، ئەوجار ئێره شوێنی هەمان ئاتەش بە ئیختیارە. من بە گشت بنكه فکری و زانستییە جیهادییەکانی، فکری و فەرهەنگی لە سەرتاسەری وڵاتدا دەڵێم: هەرکامە و کارێک بکەن؛ سەربەخۆ و بە قەولی گۆڕەپانی شەڕ، ئاتەش بە ئیختیار”. ئەو جەخت دەکاتەوەوە کە ڕووی قسەکانی تەنیا لە “ڕێكخراوهی خوێندكارییهكان” نییە؛ “بنكه جیهادییەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا” و هەموان بەردەنگی ئەم ئاگادار کردنەوەیەن.لە هێزە چەکدارەکاندا، دەستەواژەیەک لەژێر ناوی ” ئاتەش بە ئیختیار” هەیە کە بهوپێیه، یەکێنە چەکدارەکان، ئەو ئیجازە و ئیختیارەیان دەبێت تا لە مەیدانی شەڕدا، بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ ناوەندی فەرماندەهی، بەرەوڕووی هەر گیانلەبەرێک تەقە بکەن. وەک یەکەم کاردانەوە لە بەرانبەر ئەم قسانەدا ” شوڕای باڵای فەرهەنگی” ڕۆژی سێشەممە دانیشتنێك بە سەرۆکایەتی حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆمار ڕێکخست و تێیدا بە کۆی دەنگ، سەنەدی ٢٠٣٠ پەسند کراوی یۆنیسكۆیان لە حەوزەی ئاموزش و پەروەرش و تەعلیم و تەربیەتدا کە دەوڵەتی ڕووحانیش مۆری کردبوو، لە دەستوری کار لادا و بە جێگای ئەو سەنەدێکیان لەژێر ناوی ” ئاڵوگۆڕی بنچینەیی پهروهرده و بارهێنان ” کە هێشتا ناوەرۆکەکەیان ئاشکرا نەکراوە، دانا.بەڵام ئامانجی خامهنەیی لەم جۆرە قسانە خستنە ژێر گوشاری سیاسی باڵی ڕەقیب بێت، کە بەم شێوەیە سەر لێشێواوانە قەول و قەرارەکانی هەڵبژاردنی خۆی ژێر پێ دەنێ، یان بەشوێن ئامانجی کۆنەپەرستانەی سەربەخۆی خۆیدا لە سازمان دانی ” کۆمەڵگای ئیسلامییهوه”، بێت له ههر حاڵدا ناوەرۆکی ڕاستەقینەی، بێ هیوایی و دان پێدانان بە شکستە لە گۆڕەپانی فەرهەنگی و ئیدئۆلۆژیکیدا. ئەم جۆرە قسانە بەر لەهەر شتێک، نیشانی ئەدات کە ئەم ڕژیمە، لە ماوەی ٣٨ ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە بنەمای کۆنەپەرستانەی بکاتە باوەڕ و ئەخلاق و کرداری زاڵ بهسهر خەڵک؛ نەیتوانیوە ئەندێشە و ئەخلاقی کۆنەپەرستانەی جیی سرنجی خۆی لە ڕێگای دەزگاکانی پەرەپێدەری جەهل و خورافەوە بە زەبری زۆر و سەرکوت و سەرفی هەزینەی کەڵان بەسەر خەڵکدا بسەپێنێ.
ڕژیم و کاربەدەستانی کۆنەپەرستی لە ماوەی ٣٨ ساڵی ڕابردوودا هەر شتێکی لە دەستیان هاتبێت کردوویانە تا باوەڕ، ئەخلاق، کردار و ڕەفتاری خەڵک بە ڕێکخستنی هەموو جۆرە ئۆرگانێکی بڵاو کەرەوەی خورافات و بە زەبری هەموو چەشنە دەزگایەکی سەرکوت و ئیختیناق، وا لێبکات کە خۆیان دەیانەوێ. حەوزە ئاخوندییەکانیان لە هەموو جێگایەک پەرەپێدا تا خەرافە بڵاو بکەنەوە. وەزاڕەتخانەکانی ئیتلاعات و ئیڕشادیان دامەزراند تا هەموو شتێک بپشکنن و بەر بە بڵاو بوونەوەی فەرهەنگی پێشڕەو و پێشکەتخوازانە بگرن، گەشتەکانی سارەاڵڵا و دەستەکانی گۆپاڵ بەدەستی شەخسیان ڕێکخست تا لە کوچە و شەقامەکاندا بکەونە گیانی خەڵک بە تایبەت ژنان و کچان و هەر شتێک کە سیمایەکی شارستانیەتی پێوەبێت هێرشی بکەنە سەر.
ئەوان زیندان و ئەشکەنجەگاکانیان لە شەریف ترین و شایستە ترین ئینسانەکان ئاخنی و پەتی ئێعدامیان هەڵخست و کۆمۆنیستەکان و تێکۆشەران و ناڕازیانیان کوشت؛ بەناو شۆڕشی فەرهەنگیان وەڕێخست، واحیدەکانی عولومی ئینسانییان لە زانکۆکان وەلانا، ئاخوندیان ڕەوانەی مهدرهسهكان کرد، کتێبە دەرسیەکانیان بە پێی ڕەگەز لەیەک جیا کردەوە، زانکۆکانیان کردە ژنانە و پیاوانە، هەموو ئەم کارانەیان ئەنجامدا تا خەڵک وادار بە تەسلیم بوون بکەن. بەڵام ئێستا دوای ٣٨ ساڵ بڵاو کردنەوەی خورافە، سەرکوت و جەنایەت، بەم شێوەیە بێ پەروا فەرمانی ئاتەش بە ئیختیار دەرئەکەن و ” لیباس خسییەکان”، و ” هێزە مەیدانی و خیابانی “یەکانیان لەدژی ئەوەی کە خامهنەیی ناوی دەنێ ” هێرشی فەرهەنگی”، هان ئەدەن.
ڕژیمێک کە تەنانەت کتێبە دەرسیەکانی منداڵانی دەبستانیشی ئاوێتەی کۆنەپەرستی مەزهەبی کردووە و بە شێوەی جۆراوجۆر ژیانی ڕۆژانەی ئینسانەکانی گرێداوە بە ڕیعایەت کردنی کۆنەپەرستانە ترین داب و نەریتەکانەوە و کار و ژیان و مناسباتی کۆمەڵایەتیانی لە گرەوی ڕێعایەتی شەرعیات داناوه، دەیەوێ لە سەدەی ٢١ دا خەڵک سەریان بۆ شۆڕ بکەن و بە قەولی ئەوان پێ بنێنە مەسیرێکەوە کە ” ئاڕمانە پەڕتوکاوەکانی خومەینی و نیاتی جێگرەوەکەی واتە خامهنەیی” دابین بێت. ئاڕمانێک کە بێجگە لە درێژەی بەساتی کۆیلایەتی و بەندەگی و نیەتێکی بێجگە لە تەسلیم و ئیتاعەت نییە.
سەرانی کۆماری ئیسلامیی دەبێ بزانن کە ئەگەر لە ماوەی ٣٨ ساڵی ڕابردوودا و لەگەڵ ئەوەی هەموو ئۆرگانەکانی بڵاو کەرەوەی خورافەیان بە دەستەوە بووە و ئامرازەکانی سەرکوت و بەناو شۆڕشی فەرهەنگی و داخستنی ڕۆژنامەکان و زیندان و ئەشکەنجە و ئێعدامیان خستۆتە گەڕ نهیان توانیوه خەڵک وادار بە ڕهچاوكردنی یاساو ڕێسای ئیسلامیی بکەن، بە فەرمانی ” ئاتەش بە ئیختیار”یش ناتوانن خەڵکێک کە ئاواتیان ڕووخاندنی ئەم ڕژیمەیە و هەنگاو بە هەنگاو خەریکی ئامادەکارین بۆ دەستەبەر کردنی ئەم ئاواتەیان، لە مەیدان بکەنە دەرەوە.