له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌نارئاوه‌كانی تونس، زیاتر له ٧٠ كۆچبه‌ر بێ سه‌ر و شوێن بوون.
ڕێكخروی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له توونس ڕایگه‌یاندووه كه له نزیك شاری “زه‌رزیس”، به‌له‌مێك كه هه‌ڵگری زیاتر له ٧٠ كۆچبه‌ر بووه، كه‌وتووه‌ته ژێر ئاو و ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆچبه‌ران بێسه‌ر و شوێن بوون و له چاره‌نووسیان هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه چوار كۆچبه‌ر له‌م ڕووداوه‌دا ڕزگارییان بووه كه دۆخی ته‌ندرووستییان ناجێگیره و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له مانگی مه‌ی ئه‌مساڵیشدا به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران كه له وڵاتی لیبییه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئۆرووپا به‌ره‌و توونس ڕێكه‌وتبوو، وه‌رگه‌ڕا و سه‌رجه‌م ٦٥ سه‌رنشینه‌كه‌ی ژێر ئاو كه‌وتن.