شه‌وی هه‌ینی ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، لە شاره‌دێی “ڕزگاری” سەر بە شارۆچکەی “کەلار”، تانکەرێکی بەنزین لە کاتی کردنەوەیدا تەقیوەتەوە و دوو كرێكار بێ سەروشوێنبوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تانکەرەکە لەکاتی کردنەوەیدا تەقیوەتەوە و ئاسەواری زۆری سوتان و گڕگرتنی پێوە نیە، بەڵام ئەو دوو كرێكاره‌ی لەسەر تانکەرەکە خەریکی كار بوون، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه بێسەروشووین بوون و ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ساڵانه ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌یان كرێكار له هه‌رێمی كوردستان.
