ڕۆژی ڕابردوو، چوار چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای خوزستان به ناوه‌كانی “كه‌وكه‌ب بۆداغی پگاه، عه‌لی كروشات، پیر‌وز نامی و سیامه‌ك سادق چه‌هرازی”، له دووسیه‌كانیاندا بێ تاوان ناسران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار چالاكوانه ڕێكه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له لایه‌ن لقی ١٣ی دادگا ئینقلابی شاری ئه‌هوازه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، هه‌ر یه‌ك حوكمی شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیریان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. له ئه‌نجامدا ئه‌و چوار شاره‌مه‌نده ڕۆژی ڕابردوو، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانیان، به هۆی نه‌بوونی به‌لگه‌ی پێویست و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا به شێوازێكی ئاستیخوازانه، له دوۆسیه‌كانیاندا بێ تاوان ناسران.
