دادگای ئانكارا لە دانیشتنی ڕۆژی دووشهممه ١١ی مانگی خهرمانان دا، کە بەبێ ئامادەبوونی دەمیرتاش و پارێزەرەکانی بەڕێوەچوو، لەسەر یەکێک لە دۆسییەکان کە هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی پێ تۆمەتبارکرابوو، بڕیاری بێ تاوانی سەڵاحەدینی دەمیرتاشی دەرکرد.
به پێی میدیاکانی ئهم وڵاته، دادگای تورکییه لەسەر تۆمەتەکانی تیرۆر بڕیاری بێتاوانی سەڵاحەدین دەمیرتاشی سەلماندوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوبراو پهروهندهیهكی دیکەی لە دادگا ماوەتەوە و یەکلا نەبوەتەوە، جارێ ئازاد ناکرێت و لە زینداندا دەمێنێتەوە.
میرال دانیش، پارێزەر و پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” بە رۆژنامەنوسانی ڕاگهیاندووه: بەپێی بڕیارەکەی دادگای باڵای تورکییه دەمیرتاش بۆ ماوەی ساڵێک لەژێر چاودێریدا بوە، جگە لەوەش ماوەی دو ساڵ و دە مانگ لە زینداندا بوە، بۆیە پێویستە دەستبەجێ ئازاد بکرێت. جێگهی ئاماژهیه، لە ماوەى دوو ساڵی رابردوودا دەمیرتاش سێ جار دادگایی کراوە و داواکارى گشتی تورکییه ٩٣ سکاڵای لە دژى تۆمارکردووە و جارێکیش داوایکرد دەمیرتاش دوو جار زیندانى هەتاهەتایى و جارێکی تریش داوایکردەوە ناوبراو ١٤٢ ساڵ زیندانى بکرێت.