کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بێ‌کار بوونی هەزاران کرێکاری شیرکەتی فۆلۆکس‌واگۆن

بێ كار بوونی هەزاران کرێکاری شیرکەتی فۆلۆکس‌واگۆن 3

شیرکەتی فۆلۆکس‌واگۆن، بەنیازە لانیکەم سێ کارگەی خۆی لە ئاڵمان دابخات و ٧ کارگەی دیکەش بچووک بکاتەوە و لە ئەنجامدا دەیان هەزار کەس کارەکانیان لەدەست دەدەن.

بە گوتەی سەرۆکی ئەنجومەنی کرێکارانی کۆمپانیای ئۆتۆمبیل، ئه‌م بڕیاره‌ كاریگه‌ری له‌ سەرجەم کارگەکانی فۆلۆکس‌واگۆن لە ئاڵمان دەبێت و چیتر کەس ناتوانێت هەست بە ئه‌منییه‌تی كاره‌كه‌ی بكات. باس لەوە کراوە، هەندێک بەشه‌كانی كۆمپانیای “فۆلۆكس واگۆن” یان بە تەواوی دادەخرێن یان دەگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی وڵات. دانیێلا کاوالۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژی شیرکەتی ئۆتۆمبیلی فۆلۆکس‌واگۆن، ڕایگەیاندووە کە ئەمە بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەرایەتیە و هەروا  زیادی کرد: ئەمە پلانی گەورەترین کۆمپانیای پیشەسازی ئاڵمانە بۆ جێهێشتنی ئاڵمان و فرۆشتنی سەروەت و سامانەکەی.