نوێ ترین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێڕان کە لە پازدەی مانگی بهفرانباری ئەمساڵدا بڵاو بۆتەوە ” باس لە رێژهی بێکاری ٤٨ لەسەدی لاوانی کەمتر لە ٣٠ ساڵی داکات. بە پێی ڕاپۆرتی نوێی ناوەندی ئاماری ئێران رێژهی بێکاری لاوانی ژێر ٣٠ ساڵیش لە ئێستادا گەیشتوەتە ٤٨،٧ لەسەد و ئەم نرخە سەبارەت بە ژنان بۆتە ٨٥،٩ لەسەد. هەروەها زۆر ترین نرخی بێکاری گوروپی تەمەنی ٢٤-٢٠ ساڵە کە ٢٧،٨ لەسەد بووە و لەم گوروپە تەمەنیەدا نرخی بێکاری پیاوان ٢٢،٨ لەسەد و ژنانیش ٤٩،٣ لەسەد بووە”. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری حکومەتی ” مێهر” لە هەر دوو ژن کە خوێندنی زانکۆیان تەواو کردوە، یەکێکیان خانە نشین بوون. ئاشکرایە کە نە ئاماری پێشکەش کراو لە لایەن ناوەندی ئاماری ئێرانەوە موعتەبەرە و نە ئەو پێوانانەی کە لە ئێراندا بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێژەی بێکاری بەکار دەبرێن، لەگەڵ ستانداردەکانی سازمانی جیهانی کار یەکسانن.دوو ساڵ لەوە پێش حەسەن رۆحانی بەڵینیدا، گرفتە ئابووریەکان و بەڕێچونی خەڵک لەوانە مەسەلەی بێکاری لە ماوەی سەد رۆژدا چارەسەر دەکات، ئاسانكاری بۆ سهرمایهداران و بە دانی بەشێک لە داهاتە نەوتیەکان و سەروەتی وڵات بە ئهوان بە بیانوی ڕەخساندنی هەلیکار بوو. بەڵام بوجەیەک کە لەم بوارەدا تەرخان کرا ڕژایە گیرفانی سپای پاسداران و سەرمایەدارانی ڕانت خۆرەوە و ئەوەی دەستبەر نەبوو، دابەزینی نرخی بێکاری لە وڵاتدا بوو. خەڵک بەرە بەرە دەبینن کە لاچونی گەمارۆ نێونەتەوەییەکانیش هیچ ئاسۆیهك بۆ گەشەی ئابووری و باشتر کردنی بارودۆخی کار و بەڕێچونی کرێکاران و توێژی هەژاری کۆمەڵگا بەدی ناهێنێت.
ڕژیمی دژی کرێکاری و دژی ئینسانی کۆماری ئیسلامی ساڵانێکە بە بیانوی گەمارۆ ئابووریەکان، بێکاری، و هەژاری و بیدەرەتانی کرێکاران و زەحمەتکێسان، و جەماوەری هەژاری کۆمەڵگا پاساو دهكات. لەم بارودۆخەشدا کە گرفتی بێکاری گەیستوەتە ئاستی تەقینەوە، دەوڵەتی رۆحانی داوا لە جەماوەری ناڕازی دەکات تا کاتی بە بەئاکام گەیشتنی ” بەرجام” سەبر و دانبەخۆداگرتن ڕەچاو بکەن.
بێ گومان، هۆکاری ڕاستەقینەی بێکاری لە جهوههری نیزامی سەرمایەداری دایە، بوونی ئەڕتەشی زەخیرەی کار، واته خێڵی بهرینی بێکاران، دیاردەیەکی جیانهكراوه لهم نیزامەیە. هێزی کار لە نیزامی سەرمایەداریدا، کاڵایەکە وەک هەموو کاڵاکانی تر کە زۆر بوونی له بازاڕ دا دەبێتە هۆی دابەزینی نرخەکەی. هەرچەند جەمعیەتی بێکاران لە کۆمەڵگادا زیاتر بێت، ڕقابەت لە بازاڕی کاردا توند ترە و بەم جۆرە بە بەرز بوونەوەی ژمارەی بێکاران، داسەپاندنی بارودۆخی دژوار تر و تاقەت پڕوکێن تری کار، حەقدەستی کەم تر، و ڕەچاو کردنی بێ مافی تەواو لە لایەن سەرمایەداران و دەوڵەتەکانیانەوە، هاسانتر دەبێی.
بێکاری لە ئێڕان واتا لەنێو بردنی ئەمنیەتی پیشەیی، واته تەفرەقە لەنێو کرێکاراندا، واتا پاڵ پێوەنانی بنەماڵە کرێکاریەکان بەرەو خوار هێڵی هەژاری موتڵەق و داسەپاندنی مەرگی بە شێنەیی بەسەریاندا، بێكاری دهبێته هۆی تێكچوونی باری دهروونی، خهمۆكی، بێ بڕوا بەخۆیی، ئەم تراژیدیە غەم ئەنگیزە هەر لێرەدا کۆتایی نایەت، هەڵوەشانی بنەماڵە کرێکاریەکان، روو کردنە ئیعتیاد و لەشفرۆشی لە رووی ناچاریەوە و هێندێک جار خۆکوشتن و گهلێك خەساری کۆمەڵایەتی دیكهی لێ دهكهوێتهوه. درێژەی ئەم ڕەوتەن و قوربانیەکانیشی لەنێو ژنان و پیاوان، لاوان و منداڵانی کۆمەڵگەدا دەستێنێ.
بێکاری دێوەزمەیەکە کە لە پشت درگای هەموو کرێکارێکی شاغڵدا پاڵکەوتوە. لەم روەوە چارەسەری ڕاستەقینە دەبێ بەر لە روودانی بکرێت. هەڵوەشاندنهوهی ئەو قەراردادە سپی ئیمزا و کاتیانەی کە دەستی خاوەنکاران بۆ دەرکردنی کرێکاران بە کراوەیی دەهێڵێتەوە. داسەپاندنی داواکاری ڕەوای کار یان بیمەی بێکاری کافی، مافی بێ ئهم لاو ئهو لای كرێكارانه. ئەم مافە بەڵام بە خەباتێکی ڕێکخراو و بە بەرپا کردنی بزوتنەوەیەک لەدژی بێکاری دەستەبەر دەبێت. ئەم بەرەو پێش بردنی خەباتە لەدژی بێکاری و پەرەپێدانی تا ئاستی بزوتنەوەیەکی جەماوەری، پێویستی بە یەکێتی و هاپشتی هەڵسوڕاوان، ئەو تۆڕ و مەحفەلانەی لە بزوتنەوەی کرێکاریدا بوونیان هەیە، دەبێت. خێڵی بەرینی بێکاران و ناسینی ئەو ئازارە پڕ ئێشە کۆمەڵایەتیانەی کە لە کەمینی بێکاران و بنەماڵەکانیاندان، زهرفیهتێكی بەرزی ناڕەزایەتی، بە تایبەت لەنێو توێژی خوێندەوارانی بێکاردا، کە سەرجەم هیواو ئاواتەکانیان بە هەدەر چوو دهبینن، بەدیهێناوە. شکڵ گرتنی وشیارانە و هەنگاو بە هەنگاوی ئەم ناڕازایەتیانە لە هەمانحاڵدا دەبێتە بوار خۆشکەری بەرپا بوونی تەشەکولی جەماوەری و چینایەتی بهردهوام و ئیدانهكاری، كرێكاران.