کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێڕێزی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌رانبه‌ر‌ بنه‌ماڵه‌ی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ سنه‌

بێڕێزی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌رانبه‌ر‌ بنه‌ماڵه‌ی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌رمانان، هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری سنه‌ بەرانبەر بە بنەماڵەی “هوومەن عەبدوڵڵاهی“، لە گیانبه‌ختكردووانی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌ بێڕیزیان كرد.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، پاش ئەوەی کە بنەماڵە و کەسوکاری هه‌میشه زیندوو “هوومەن عەبدوڵڵاهی” چوونە سەر مەزاری کوڕەکەیان، هێزەكانی حكوومه‌ت دەستیان بە فیلم هەڵگرتن و بێڕێزی بەم بنەماڵەیە کرد و ڕێگه‌یان نه‌دا یادی ڕۆڵه‌كه‌یان به‌ هێمنی بكه‌نه‌وه‌.