شه‌وی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه‌كانی سپای پاسداران چه‌ند بازگه‌ی پشكنینیان له ده‌ورووبه‌ری ئێرانشاردا دانا و وێڕای ئازاری خه‌ڵك، بێ‌ڕێزیان به ژنان و منداڵانی به‌لووچ كرد.
پاش هێرشی چه‌كدارانی جه‌یشۆلعه‌دل بۆ سه‌ر بنكه‌ی فه‌راجا له شارستانی ڕاسه‌ك و كوژران و برینداربوونی ١٩ كه‌س، كۆماری ئیسلامی پارێزگای سیستان و به‌لووچستانیان به ته‌واوی میلیتاریز و شه‌پۆلێك له ڕفاندنی هاووڵاتیانیان ده‌ست پێكردووه. ڕۆژی ڕابردوو له بازگه‌ی پشكنینی ئێرانشار هێزه‌كانی سپا پاسداران ئازاری خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان داوه و ڕاسته‌وخۆ بێ‌ڕێزیان به ژنان و منداڵانی به‌لووچ كردووه. هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی پێشین كرێكارێكی شاغڵ له یه‌كێك له پۆمپ به‌نزینه‌كانی ئه‌و شاره‌یان به ناوی “حه‌بیب بیجاد” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌روه‌ها هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌و شارومه‌نده به‌لووچه و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، هه‌ندێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و كرێكاره‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.