“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زندانی یه‌زد، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی له زیندانه‌كانی ڕژیم، هێشتا به ئه‌نقه‌ست له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
به پێی هه‌واڵه‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه پێشنیاری ئه‌وه‌ی پێ دراوه كه له ئه‌گه‌ری واژۆ كردنی “تۆبه نامه” و هه‌روه‌ها ده‌ست به‌ردان له ئامانجه‌كانی مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێ ئه‌درێت و نه‌خۆشییه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. به وته‌ی كۆمه‌ڵێك له داكۆكیارانی مافی مرۆڤ، چالاكانی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوانی سیاسی، دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییه زۆر خراپه و مه‌ترسی له سه‌ر گیانی هه‌یه.