كۆمپانیای ئۆتۆمبیل سازی “نیسان”، له دوایین هه‌نگاوی خۆیدا ٩ هه‌زار كرێكاری له كار بێكار كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م بڕیاره به بۆنه‌ی كێشه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانی له چین گیراوه. به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیا ژاپۆنییه، قازانج بۆ ئه‌و كۆمپانیایه لانیكه‌م ٣ میلیارد مه‌زه‌نده كراوه بووه كه ئێستا ئه‌و قازانجه به ده‌ست نه‌هاتووه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌و كۆمپانیایه به‌رهه‌مهێنانی خۆی ٢٠ له سه‌د كه‌م ده‌كاته‌وه و بۆ قازانجێكی زۆرتر له فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی ٩ هه‌زار كرێكار له كار جواو ده‌ر ده‌كات.